ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: حکومەت لە ساڵی 2014 ەوە پلانی دابەشکردنی نەوتی سپی نییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە ساڵی 2014 ەوە حکومەت پلانی دابەشکردنی نەوتی سپی نەماوە، ئەوەشی کە دەکرێت بۆ بەرژەوەندی چەند کەس و چەند کۆمپانیایەکە.

کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە مانگی هەشتەوە ئێمە داوای دابەشکردنی نەوتمان کردووە بە دوو شێواز کردووە، بەرمیلێک بەبێ بەرامبەر بەرمیلێک بە نرخی پاڵپشتیکراو، دواتر وەڵام دراینەوە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پلانی هەیە بۆ دابەشکردنی نەوت”.

باسی لەوەشکرد، “لە راستیدا ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردی دابەشکردنی نەوت نەبوو، بەڵکو فرۆشتنی نەوت بوو بۆ هەر بەرمیلێک بە بڕی 105 هەزار، ئەمەش هەر بە تەواوی نەکرا”.

کەریم عەلی وتیشی،”پشکی سلێمانی لەو نەوتە 110 ملیۆن لیتر بوو، بەڵام ئەوەی کە هاتووە نزیکەی 15 ملیۆن لیتر بوو ئەویش لە هەندێک ناوچەی شاخاوی دابەشکرا و کۆتایی هات تا ئێستاش ئەو بڕە نەوتەی حکومەتی عێراق بڕیاریدابوو بینێرێت نەهاتووە”.

ئاشکراشی کرد، “حکومەت لە ساڵی 2014 وە پلانی دابەشکردنی نەوتی سپی و سوتەمەنییەکانی دیکەی بەبێ بەرامبەر یان بە نرخی داشکێندراو نییە، ئەوەی ئێستاش جێبەجێدەکرێت بەرژەوەندی کەسی و کۆمپانیاکانە و بەرژەوەندی هاوڵاتییان لە دوای هەموو شتێكەوەیە”.

 

بابەتی پێشتر

بەفربارین لە ئەمریکا بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی 16 کەس و پچڕانی کارەبا لە یەک ملیۆنی دیکە

بابەتی دواتر

کۆرۆنا، ئەنفلوەنزا و هەڵامەت چۆن جیاوازی لەنێوان نیشانەکانی دەکەیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک لە کونەماسی خنکا

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سنووری شارباژێر پێیان…
زیاتر ببینە

یەكێتی بۆ یادی داگیركردنی شەنگال: ئێزدییەكان لە بەکارهێنان وەک کارتی سیاسی ‏ڕزگاربکرێن

یەكێتی لە یادی داگیركردنی شەنگال و جینۆسایدكردنی ئێزدییەكان لەلایەن داعشەوە، ‏داوای ئاوەدانكردنەوەی شەنگال دەكات، دوورخستنەوەی ئێزدییەكانیش لە بەکارهێنانیان…
Total
0
Share