بریكاری وەزارەتی ئەوقاف: پشتیوانی هەنگاوەكانی داهاتووی سەرۆك بافڵ دەبین

بریكاری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاری داخستنی ئەو شوێنانەی كە پێچەوانەی بنەماكانی ئایین و داب و نەریتی گشتیی كۆمەڵگەی كوردین، بڕیارێكی گرنگە بۆ ئەوەی جوانییەكانی كۆمەڵگە لەلایەك و شار لەلایەكی دیكە بگەڕێتەوە و داب و نەریت و كەلتووری كوردەواریی كە سلێمانی لەسەری دامەزراوە پارێزراوبێت.

د. زێندین مەولود بریكاری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، “جێگەی دەستخۆشییە، سەرۆك بافڵ لە سۆنگەی باوەڕی خەڵكی كوردستان بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و داب و نەریتی رەسەنی كوردەوایی هەنگاوێكی گرنگی ناوە”.

بریكاری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم راشیدەگەیەنێت، “دەستخۆشی لەو بڕیارە گونجاوە و گرنگەی سەرۆك بافڵ دەكەین و پشتیوانی هەنگاوەكانی داهاتووی دەبین”.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی پاڵپشتیی پڕۆژەكەی سەرۆك بافڵ دەكات

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆبووەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژارد

بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاپۆرتێكی…
Total
0
Share