شارەوانیی سلێمانی پاڵپشتیی پڕۆژەكەی سەرۆك بافڵ دەكات

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی پاڵپشتی پڕۆژەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات كە بریتییە لە پڕۆژەی (ئاشتكردنەوەی سلێمانی)، بۆ ئەو مەبەستەش تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاریی هەڵمەتێكی بەرفراوانی پاككردنەوەی سەیرانگای سەرچنار و دەوروبەری دەستپێكرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ‎لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاریی هەڵمەتێكی بەرفراوانی پاككردنەوەی سەیرانگای سەرچنار و دەوروبەری دەستپێكرد كە لە هەڵمەتەكەدا بڕێكی زۆر خۆڵ و خاشاك كۆكرایەوە و ناوچەكە لە پاشەڕۆ پاككرایەوە.

لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتیی شارەوانیدا هاتووە، “وەك لایەنێكی بەرپرسیار و پەیوەندیدار بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی پرۆژەی (ئاشتكردنەوەی سلێمانی) دەكات، وەك چۆن لە ماوەی رابردوودا پلانی نۆژەنكردنەوەی باخی گشتی راگەیاند و چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە پێناو خزمەتكردن بە گەشتیاران و هاوڵاتییانی خۆشەویستی شاری سلێمانی پێشكەشكرد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز: تورکیا لە رێککەوتنی هەرێم و بەغداد لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت ئاگادارکراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایدەکات، وەزارەتی نەوتی عێراق، لایەنی تورکیای ئاگادارکردووەتەوە لە رێککەوتنیان لەگەڵ…
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانى: بەسەرسوڕمانەوە هەواڵی ڕاگرتنی پڕۆژەی 100 مەتریی سلێمانیمان بیست

وه‌زاره‌تى شاره‌وانی له‌باره‌ى ڕاگرتنى كاره‌كانى پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت، ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی…
Total
0
Share