قوباد تاڵەبانی پەیامێك ئاراستەی مەسیحییەكان دەكات

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پەیامێك ئاراستەی مەسیحییەكان دەكات و رایدەگەیەنێت، “كوردستان شانازی دەكات بە درێژایی مێژوو نموونەیەكی جوانی برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە بووە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، “جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح لە هەموو مەسیحییەكانی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز دەكەم”.

لە پەیامەكەی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمدا هاتووە، “بۆنە ئایینییەكان دەرفەتێكی گرنگن بۆ بەردەوامیدان و بەهێزكردنی برایەتی و رۆحی پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان هەموو پێكهاتەكانی كوردستان و عێراقدا و دەشڵێت ، كوردستان شانازی دەكات كە بە درێژایی مێژوو نموونەیەكی جوانی برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە بووە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مەسیحییەکان پێکهاتەیەکی رەسەنی وڵاتەکەمانن

بابەتی دواتر

سەردەمی رەشی قژسوور و چاوسەوزەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share