کەسێک لە ڕوبەڕوبوونەوەی پۆلیسی دهۆکدا کوژرا

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەش جار تۆمەتبارێک لەلایەن دادگاوە داواکرابوو خۆی ڕادەست نەدەکرد و دووجار تەقەی لە پۆلیس کردووە و دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی بریندارکردووە، بۆیە بە ناچاری شەوی ڕابردوو تەقەی لێکرا و کوژرا.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 26 ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی زانیاری کۆکرایەوە لەسەر تۆمەتبارێک کە شەش جار بڕیاری دادگای هەبوو بۆ ئامادەبوون لەبەردەم دادگا، بەڵام خۆی ڕادەست نەکردووە و تەقەی لە پۆلیس کردووە، بۆیە پۆلیس چووەتە سەر شوێنەکەی کە بەنزین خانەیەک بووە”.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکرد، “تۆمەتبارەکە پێشتر تەقەی لە پۆلیسێک کردبوو و برینداری کردبوو، شەوی ڕابردووش کە پۆلیس چووەتە شوێنی تۆمەتبارەکە خۆی بە دەستەوە نەداوە و دیسانەوە تەقەی لە پۆلیس کردووە و موقەدەمێکی پۆلیسی بریندار کردووە و پاشان تەقەی لێکراوە و کوژراوە”.

پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاندووە، لەناو ئۆتۆمبیلەکەی تۆمەتبارەکەدا دەستگیراوە بەسەر چەند نارنجۆکێک و چەکێکی جۆری قەناس و دەمانچەیەک و کڵاشنکۆفێک و تاپڕێکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: بەشەخۆراکی ئەو کەسانە دەبڕدرێت کە مووچەکەیان زیاتر لە یەک ملیۆن دینارە

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی مووچەکانیان زیاتر لە یەک ملیۆن دینارە، بەشەخۆراکی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی: ئەمڕۆ 245  پاش لەرزە تۆمارکراون  

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەدوای بومەلەرزە بەهێزەکەی سنووری تورکیا و سوریا 245 پاش لەرزە تۆمارکراون. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share