بافڵ جەلال تاڵەبانی: مەسیحییەکان پێکهاتەیەکی رەسەنی وڵاتەکەمانن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێكی بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ئاراستەی مەسیحییەکان كرد.

لە پەیامەكەدا هاتووە، “جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە خوشک و برا مەسیحییەکانم پیرۆز دەکەم و هیوای دڵخۆشی و کامەرانیتان بۆ دەخوازم”.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندووە، “تەبایی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان مێژوویەکی درەوشاوەی هەیە، مەسیحییەکانیش وەک پێکهاتەیەکی رەسەنی وڵاتەکەمان رۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان لە قووڵکردنەوەی گیانی ئاشتەوایی و لێبووردەییدا بینیووە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا دەڵێت، “هەر بۆیە ئەم جەژنە پیرۆزە لەگەڵ خوشک و برا مەسیحییەکانمان بەرز رادەگرین و هەموومان بەهیواوە بەرەو داهاتوویەکی گەشتر هەنگاو دەنێین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: لقی هەولێری بانكی ناوەندیی ئەوەندەی پارە لەبەردەستدایە دەتوانێت دوو مووچە بەیەكەوە دابەشبكات

رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، “عێراق ئامادەكاری دەكات پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنجی خۆیان…
Total
0
Share