فایەق زێدان بۆ سەرۆك بافڵ: داخستنی ئەو شوێنانەی دوورن لە دابونەریتی كۆمەڵگە بڕیارێكی بوێرانەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق.

لە دیدارێكدا جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگاكان كرایەوە بە جۆرێك لە خزمەت چەسپاندنی یاسا و پاراستنی مافی هەموو گەلانی عێراق بێت. هەروەها خێراتركردنی هەنگاوەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دووپاتكرایەوە و داواكرا دەستوور بنەمای چارەسەكردنی كێشەكان بێت.
هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رۆڵی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كرد و رایگەیاند، “هیوادارم بڕیارە یاسایی و دەستوورییەكان ببێتە مایەی كۆتاییهاتنی كێشەكان و هەنگاونان بە ئاراستەی دادپەروەری و سەقامگیری، بۆ ئەمەش هاوكار و پشتیوان دەبین”.

لە بەرامبەردا سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەستخۆشی لە سەرۆك بافڵ كرد لە بەرامبەر بڕیارەكەی چەند رۆژی رابردوو بۆ داخستنی ئەو شوێنانەی دوورن لە دابونەریت و رەوشتی بەرزی كۆمەڵگەكەمانەوە و وتی، “ئەم بڕیارە بوێرانەیە هەنگاوێكی گرنگە بۆ رێكخستنەوەی كۆمەڵگە و ئێمەش پاڵپشتتان دەبین”.

بابەتی پێشتر

سەرۆك كۆمار نووسینگەیەك بۆ كاروباری هاوڵاتییان دەكاتەوە

بابەتی دواتر

دۆلار گەیشتووەتە ئاستێكی بێپێشینە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share