دواین زانیاری لەسەر دۆخی پێكانەكەی مباپی بزانە

كیلیان مباپی بەهۆی بەركەوتنێكی بەهێزەوە ڕاهێنانەكانی پاریس سانجێرمانی جێهێشتووە، بەڵام ئەگەری بەشداریكردنی لە یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید زۆرە.

لە كاتی ئامادەكارییەكانی پاریس بۆ چامپیۆنز لیگ، كیلیان مباپی فەرەنسی بەهۆی بەركەوتنەوە، مەشق و ڕاهێنانەكان جێدەهێڵێت.

تیمی پزیشكی یانەی پاریس سانجێرمان بڕیاریداوە 24 كاتژمێر پشوو بە هێرشبەرەكە بدات و دواتر پشكنینی وردی بۆ بكات.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت پێكانەكەی مباپی قورس نییەو ئەگەری بەشداریكردنی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە ڕۆژی چوار شەممە لە ئارادایە.

بەدەر لە كێشەی مباپی، تیمی پزیشكی ئاشكرایكرد ڕامۆس و هێرێرا ناتوانن لەو یارییەدا بەشداری بكەن، بەڵام پاریدێس بەتەاوی لە پێكانەكەی چاكبۆتەوە.

بابەتی پێشتر

لێدوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی پاریس

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ژنانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ دەبێتە فریادڕەسی بەڕازیل؟

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل، جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی بۆ پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل کاندیدکردووە. ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی…
Total
0
Share