ڕیاڵ مەدرید بۆ جیسۆز: بە دوو پلان یاریت پێدەکەین

سەرچاوەکان ئاماژەیان بە هەوڵەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە بۆ گواستنەوەی گابریێل جیسۆزی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی.

بەپێی زانیارییەکانی ماریۆ کۆرتیگانای ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی گابریێل جیسۆز، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی مانچستەر سیتی پێشکەش کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامێکیان لەو بارەیەوە وەرنەگرتووە.

سەرچاوەکانی مەدرید پێیان وایە، جیسۆز بەو ئۆفەرە دڵخۆشە، بەو پێیەی چەندین هاوڕێ و هاونیشتمانی لە نموونەی ڤینیسیۆز و میلیتاو و کاسیمێرۆ لەو یانەیە یاری دەکەن، بەڵام لە کۆتاییدا سیتی و لێپرسراوی کارەکانی بڕیار دەدەن.

ماڵپەڕی تریبونا جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەنچیلۆتی دەکرێت بە دوو شێواز سوود لە هێرشبەرەکەی سیلیساو وەربگرێت، وەک هێرشبەری سەرە ڕم و جێگرەوەی بنزیمە، هەروەها وەک هێرشبەری باڵی ڕاست.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی گروپێكی داعش پشتڕاستدەكاتەوە

بابەتی دواتر

بۆچی زەوی و هەسارەكان خڕن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ هەردوو ڕكابەرییەكانی خولی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا دەستپێدەكەنەوە. بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، یانەی چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی…
Total
0
Share