مان سیتی دوو جووڵەی بەهێز دەکات

سەرچاوەکان ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان یانەی مانچستەر سیتی و لیدز یونایتد دەکەن، سەبارەت بە گواستنەوەی کاڵڤین فیلیپسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

ڕۆژنامەکانی “گاردیان و ئەتلەتیک” پاڵپشت بە زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرایان کردووە، بەڕێوەبەرانی سیتی سەبارەت بە واژۆ کردنی گرێبەستی کاڵڤین فیلیپس بە بڕی 49 ملیۆن پاوەند لەگەڵ لیدز یونایتد بە ڕێککەوتنی سەرەتایی گەیشتوون.

فیلیپس بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاری دەکات و بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی یاریکردنە بۆ سیتینزس، وەرزی داهاتوو جێگەی فێرناندینیۆی بەڕازیلی دەگرێتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بە جووڵەیەکی بەهێزی دیکە کردووە، کە ئەویش فرۆشتنی ڕەحیم ستێرلینگە بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند بە یانەی چێڵسی.

ستێرلینگ دوایین وەرزی لە سیتی بەڕێ دەکات، چێڵسی بۆ گواستنەوەی ئامادەیە نرخی داواکراو پێشکەش بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی ئاگرینی پریمه‌رلیگ به‌ یه‌کسانبوونی لیڤه‌ر و سیتی کۆتاییهات

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر سیتی بووه‌وه‌ و یه‌کسانبوون باڵی به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌دا کێشا.…
Total
0
Share