سەرۆكی یەكێتی لە بەغداد لەگەڵ سەرۆك كۆمار كۆبووەوە و رایدەگەیەنێت، هەر لایەنێک ئامانجی خزمەتکردنی وڵاتی هەبێت، پشتیوانی دەکەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی، پاراستنی سەقامگیری و هەوڵەکانی حکومەت بۆ خزمەتکردنی خەڵک.
لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی لە هەموو ئەو هەوڵە ئەرێنییانە کرد کە بە ئاڕاستەی سەقامگیری سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی دەنرێن و رایگەیاند، “هەر هێز و لایەنێک ئامانجی خزمەتکردنی وڵاتی هەبێت، ئێمە پشتیوانی دەکەین”.
لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا سەرۆكی یەكێتی سەردانەكەی بۆ بەغداد دەستپێكرد و بڕیارە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی-یش كۆببێتەوە.