جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران راوەستاوە

بەهۆی شەپۆلێكی بەهێزی بەفربارین كە ناوچەكەی گرتووەتەوە، جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران راوەستاوە.

لە درەنگانی دوێنێ-ەوە شەپۆلێكی باران و بەفر رووی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان كردووە.

باران لە سەنتەری هەندێك لە شارەكان و بەفریش ناوچە سنووری و شاخاوییەكانی گرتووەتەوە.

بەهۆی ئەو شەپۆلەوە بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، تەواوی جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران وەستاوە، تیمەکانی راماڵینی بەفریش سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگای نێوان چۆمان-حاجی ئۆمەرانن.

ڤیدیۆ: کریم سارەمەمی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ریم بوقمەرە: مەزڵوم عەبدی بەهۆی نەبوونی پاسپۆرتەوە بەشداریی رێورەسمی سوێندخواردنی ترەمپ ناکات

پێشکەشکاری دیاری کەناڵی العەرەبییە، لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانەوە بە سێڵفییەک لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی دەرکەوت و رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە

په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە و ڕۆژی پێنجشەممە خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ دوو پڕۆژه‌یاسا ئه‌نجامده‌درێت بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، د.…
Total
0
Share