بەهۆی شەپۆلێكی بەهێزی بەفربارین كە ناوچەكەی گرتووەتەوە، جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران راوەستاوە.
لە درەنگانی دوێنێ-ەوە شەپۆلێكی باران و بەفر رووی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان كردووە.
باران لە سەنتەری هەندێك لە شارەكان و بەفریش ناوچە سنووری و شاخاوییەكانی گرتووەتەوە.
بەهۆی ئەو شەپۆلەوە بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، تەواوی جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران وەستاوە، تیمەکانی راماڵینی بەفریش سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگای نێوان چۆمان-حاجی ئۆمەرانن.
ڤیدیۆ: کریم سارەمەمی