کارەبای سلێمانی گۆڕانکاری لە بەرنامەی مۆلیدەکاندا دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، گۆرانکارییان لە بەرنامەی کاری مۆلیدەکاندا کردووە و لە سبەینێوە جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوی کارەبای سلێمانی، “دوای تەواوبونی تاقیکردنەوەکان وەرزی یەکەم  و دەستێکردنی پشوەکانی سەری ساڵ لە سبەینێ یەکشەممە 25/12/2022 بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری تێدا دەکرێت”.

بەپێی بەرنامەی نوێی مۆلیدەکان، هیچ مۆلیدەیەک نابێت بەیانیان کاریپێبکرێت، کارکردنی مۆلیدەکان لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆوە دەستپێدەکات بۆ کاتژمێر 1:00ی شەو.

ئاماژە بەوەکراوە، هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە دەبێت لەو ماوەیەدا مۆلیدە ئەهلییەکان کارەبا دابینبکەن.

بابەتی پێشتر

ستاربەکس لە عێراق بە ساختە دەکرێتەوە و هەڕەشەش دەکات

بابەتی دواتر

جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران راوەستاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دابەزی و 100 دۆلار بە 149…
Total
0
Share