ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی چا-یە

چا خواردنەوەیەکی باوی جیهانییە کە لە رووەکی Camellia sinensis دروست دەکرێت، زۆرترین خواردنەوەیە لە جیهاندا دوای ئاو، رۆژی 21ی ئایاری هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی چا دیاریکراوە.

بۆچوونەکان بۆ سەرەتا و بنەڕەتی چا خواردنەوە جیاوازن، زۆرینە پێیانوایە خواردنەوەی چا یەکەمجار لە باکووری رۆژهەڵاتی هیندستان و باکوری میانمار و باشووری ڕۆژئاوای چین دەستیپێکردبێت، هەرچەندە شوێنی ئەو رووەکەی چای لێ بەرهەمدەهێنرێت بۆ یەکەمجار نادیارە، بەڵام بەڵگە هەیە کە لە چین پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر دەستی بە خواردنەوەی کردووە.

بەرهەمهێنانی چا ئامرازێکی سەرەکییە بۆ بژێویی ملیۆنان خێزان لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوودا، هەروەها سەرچاوەیەکی بنەڕەتییە بۆ بژێوی ملیۆنان خێزانی هەژار کە لەو وڵاتانەدا دەژین.

پیشەسازیی چا سەرچاوەیەکی سەرەکیی داهاتی هەناردەکردنە لە هەندێک لە وڵاتە هەژارەکاندا، هەروەها دەرفەتی دامەزراندن وەک کەرتێکی کاری چڕ لە ناوچە دوورەکان و کەم ئابوورییەکان بەتایبەتی دەڕەخسێنێت، چا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەشەپێدانی گوندەکان و کەمکردنەوەی هەژاری و ئاسایشی خۆراک لە وڵاتانی تازەپێگەیشتودا بەو پێیەی یەکێکە لە گرنگترین بەرهەمە بەردەستەکان.

خواردنەوەی چا سوودی تەندروستی هەیە بەهۆی سوودەکانی دژە هەوکردن و دژە ئۆکسێنەر و دابەزاندنی کێش، هەروەها لە زۆرێک لە کۆمەڵگاکاندا گرنگییەکی کولتووری هەیە.

یەکەم ئاهەنگی ڕۆژی جیهانیی چا بە ناونیشانی “سوودەکانی چا بۆ هەمووان.. لە کێڵگەکانەوە تا ناو کوپەکان”، ئەو ئاهەنگە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهان لە نیویۆرک کرایەوە.

لەجیهاندا زیاتر لە 13 ملیۆن کەس لەناویاندا ئەوانەی بەشێوەی خێزانی لە کێڵگە بچووکەکاندا ئەو کارە دەکەن پشت بە چاندن و بەرهەمهێنانی چا دەبەستن لەڕووی ئابوورییەوە.

لە چین و کۆریا و ژاپۆن چوار ناوچەی کێڵگەکانی چاندن و بەرهەمهێنانی چا هەن، کە ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی بە میراتێکی جیهانیی دایناوە بەهۆی ئەوەی گرنگییەکی زۆریان هەیە لە کەرتی کشتوکاڵی جیهاندا.

چا ڕۆڵێکی زۆری هەیە لە تەندروستیی جەستەی ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی تەندروست دەیخۆنەوە، بەهۆی ئەوەی دژی هەکردن و ئۆکسانە، هەروەها یاریمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەگەری خواست و بەکارهێنانی چا لە چەند ساڵی داهاتوودا لەسەتاسەری جیهاندا زیادبکات، بەپێی ڕاپۆرتەکە پێشبینیی دەکەن لە چەند ساڵی داهاتوودا بەرهەمهێنانی چای ڕەش بەڕێژەی 2.2% زیادبکات، بەوەش بڕی بەرهەمهێنراو لە جیهاندا بگاتە 4.4 ملیۆن تۆن لە ساڵی 2027دا.

ڕاپۆرتەکە هۆشداریدەدات لەوەی بەرهەمهێنانی چا پرۆسەیەکی زۆر هەستیارە بەئاراستەی گۆڕانکارییەکان لە بارۆدۆخی کشتوکاڵیی جیهاندا، بەرهەمهێنانی چا دۆخێکی کشتوکاڵی ژینگەیی وردە، ئەگەر بەرهەمهێنانی تەنها لە چەند وڵاتێکی دیاریکراودا بمێنێتەوە دەکرێت ڕووبەڕووی گۆرانکاریی ژینگەیی زۆر ببنەوە.

گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما، بارانبارین و زیاتربوونی لافاو، شەپۆلەکانی گەرما و وشکبوونەوە کاریگەریی توند دەکەنەسەر بەرهەمهێنانی چا  لە وڵاتانی بەرهەمهێنەردا ئەمەش کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئابوری و بژێویی ژیانی بەرهەمهێنەرانی هەیە.

 

بابەتی پێشتر

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق: لە پڕۆژەیاسای بوجەدا باجی سەر کارتی مۆبایل دانەنراوە

بابەتی دواتر

هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share