سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیا: بڕیاری بوێرانەی سەرۆك بافڵ بۆ پاراستنی بەها باڵاكانی كۆمەڵگەی كوردییە

كۆچەر كەریم سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەناوی كۆمەڵەكەمانەوە، ستایشی بڕیاری بوێرانە و دڵخۆشكەرانەی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین، بێگومان كاریگەری ئەرێنی زۆری دەبێت بۆ پاراستنی بەها باڵاكانی كۆمەڵی كوردەواری و گەڕانەوەی جوانی و رێگرتن لە بەلارێدابردنی كۆمەڵگە بۆ ئاكاری خراپ و تێكچوونی شیرازەی خێزان و كۆمەڵگەكەمان.

راشیگەیاند، ئەم بڕیارە كە سەرۆك بافڵ راستەوخۆ خۆی سەرپەرشتی جێبەجێكردنی دەكرد بردینییەوە بۆ لای بەختیار زێوەر كە لە وەسفی سەرچنار دا دەڵێت (ئەودەمەی جارجار.. دێمە سەیران لەلات.. بانگدەكەم پڕ زار.. گەییمە ئاوی حەیات).

دەشڵێت پەیامەكەی سەرۆكیش كە رایگەیاند، “سەرچنار یادەوەریی شیرینی شارە حەیاتەكەیە و دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی خێزانەكانی شار بۆ پشوو و كات بەسەربردن روویان تێدەكرد و هەستیان بە ئارامی دەكرد و هەمووانی زۆر دڵخۆشكرد، بە تایبەت ئێمە كە دانیشتووانی سەرچنارین ساڵانێكە بێبەشین لە سەردانیكردن و گەڕانێك بۆ بینینی دیمەنە دڵڕفێنەكەی سەرچنار”.

بابەتی پێشتر

سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا گەیشتە هەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

لیژنەی یاسایی: بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کێشەی گەورەی بەردەم بودجەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share