بڕیارێكی نوێ لەبارەی دروستكردنی خانوو لە پشووەكانی سەری ساڵدا درا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، لە رۆژانی پشووی سەری ساڵی زاینیدا سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی سەر بە شارەوانیی هەولێر مامەڵەكانی دروستكردنی خانووبەرە راییدەكەن و دەوامیان ئاسایی دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبە پشووی سەری ساڵ ری سەرجەم شارەوانییەكان، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی لە رۆژانی پشووی سەری ساڵدا مامەڵەكانی دروستكردنی خانووبەرە راییدەكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر یەك لە شارەوانییەكانی (1، 2، 3، 4، 5، 6) لە رۆژانی پشووی سەری ساڵ كارەكانی هاوڵاتییان راییدەكەن.

بابەتی پێشتر

هێرشكرایە سەر هێزەكانی پۆلیس.. شەهید و بریندار هەن

بابەتی دواتر

بەهای تمەن دابەزینی مێژوویی تۆمار كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share