(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی لالیگای به‌بێ گۆڵ تێپه‌ڕاند

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی ده‌ستپێکی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا (هه‌فته‌ی یه‌که‌م)، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕایۆ ڤایکانۆ یه‌کسانبوونی تۆمار کرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای “کامپ نو یه‌که‌مین تاقیکردنه‌وه‌ی وه‌رزی 2022/2023ی ئه‌نجامدا و میوانداریی یانه‌ی ڕایۆ ڤایکانۆی بچووکی مه‌دریدی کرد.

یانه‌ مێژوویه‌که‌ی که‌ته‌لۆنیا له ‌ده‌ستپێکه‌وه‌ تاوه‌کو کۆتایی یارییه‌که‌ باڵاده‌ست بوو، به‌ڵام له‌ تۆمارکردنی گۆڵدا لیڤاندۆڤسکی و هاوکارانی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و یارییه‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتایی هات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، “بلاوگرانا” به‌ کۆکردنه‌وه‌ی ته‌نها خاڵێک له ‌پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” جێگیر بوو.

بابەتی پێشتر

عامری و حەلبووسی كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

لیچی 1-2 ئینته‌ر میلان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵی بەرگریی بەرشلۆنە دەبێتە چێڵسی

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانیان بە ئاراستەی دوو یاریزانی دیکەی یانەی چێڵسی دەستپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، دوای…
Total
0
Share