(ڤیدیۆ) غەڕناتە لالیگای هەژاند و ڕێگەینەدا بەرشلۆنە بگات بە لوتکە

بەرشلۆنە چانسی گرتنەوەی لوتکەی لالیگای لەدەستدا

ئەمشەو، پێنجشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 33ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە ڕوبەڕوی غەڕناتە بووەوە و دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراویان تۆمارکرد.

بارسای کومان لە یاریگای کامپ نو میوانداری یانەی غەڕناتەی هەشتەمی لالیگای کرد، یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی یانەی میوان کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ئازولگرانا لە خولەکی 23 لەلایەن لیۆ مێسی و دوو گۆڵەکەی گرانادا لە خولەکەکانی 63 و 79 لەلایەن داروین ماچیس و خۆرخی مۆلیناوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە نەیتوانی لوتکەی لالیگا بگرێتەوە و لە کۆی 33 ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی 2020/2021 و بە (71) خاڵەوە لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی جێگەی خۆیی کردەوە، لە بەرامبەردا غەڕناتە بە 45 خاڵەوە لە پلەی هەشتەمدا جێگیربوو.

بردنەوەی غەڕناتە لە بارسا کێبڕکێی یانەکانی ئیسپانیا دەگەیەنێتە دۆخی ئاگرین، بەوپێیەی بەرشلۆنە کە خاوەنی 71 خاڵە لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی دووەمی ڕیزبەندی هاوتایە، هەروەها ئەتلەتیکۆ مەدرید لە لوتکەدا بە دوو خاڵ پێشیان کەوتووە، ئەم ژمارانەش هەرگیز لە بەرژەوەندی یانە کەتەلۆنیەکە نییە، چونکە لە حاڵەتی یەکسانبوونی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، پاڵپشت بە ئەنجامەکانی کلاسیکۆ کوڕانی زێدان پێشەنگی دەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان به‌بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌لجیکا کۆتاییهات

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی به‌لجیکا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد.…
Total
0
Share