وێنەکەی میسی لەسەر دراوی وڵاتەکەی بۆ گاڵتە بوو

لەدوای بردنەوەی جامی جیهانی 2022، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی لیۆنێل میسی لەسەر دراوی وڵاتەکەی بڵاوبووەوە، بەڵام میدیا مەکسیکییەکان ئاشکرایانکرد وێنەکە تەنها گاڵتەیەکی نێوان بەرپرسانی بانکە ئەرجەنتینییەکان بووە.

دوێنێ چوارشەممە وێنەیەکی لیۆنێل میسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەسەر دراوی هەزار پیسۆسی وڵاتەکەی بڵاوکرایەوە و بە وێنەیەکی راستەقینەی سەر دراوی وڵاتەکەی هەژمارکرا، لە پای ئەو دەستکەوتانەی لە جامی جیهانی 2022ی قەتەر بەدەستیانهێنا.

پێگەی فاینانسیرۆی مەکسیکی بڵاویکردووەتەوە، “ئەو وێنەیەی میسی راستەقینە نەبووە، بەڵکو تەنها گاڵتەیەکی نێوان بەرپرسانی چەند بانکێکی وڵاتەکەی بووە”.

تا ئێستا میدیاکانی ئەرجەنتین هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوەیان لەبارەی ئەو وێنەیەی سەر دراوی وڵاتەکەیان بڵاونەکردووەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

پزیشكێكی پسپۆڕ: پۆشینی دەمامك 100 هێندە لە ئەنفلۆنزا دەتپارێزێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت و زێڕ لەسەر ئاستی جیهان بەرزبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share