ئێستا زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 بەر لە ساڵی نوێ بڵاودەكاتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لە سەرجەم گەنجینەكان كردووە، بڕی مووچەی وەزارەتەكان بۆ مووچەی مانگی 12ی ئەمساڵ ئامادەبكەن كە بەر لە سەری ساڵی نوێ دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ئەمساڵی فەرمانبەران بكرێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەكان لیستی مووچەیان ئامادەیە و بڕی مووچەی وەزارەتەكان لەسەرجەم گەنجینەكان كۆدەكرێـنەوە و دەخرێنە بەردەم وەزیری دارایی.

لای خۆیەوە حەسەن ڕەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێمە بەرلەوەی ئاگاداربكرێنەوە لیستی مووچە و ئامادەكارییەكانمان دەستپێدەكەین و بۆ پشووەكانیش ئەگەر بڕیار بدرێت مووچە دابەشبكرێت دەوامدەكرێت و كارەكان ڕاییدەكرێن.

بابەتی پێشتر

سودانی: رووداوەكانی كەركوك و دیالە نابێت بەبێ سزادان تێبپەڕن

بابەتی دواتر

لە چوونە تەمەندا دەردەكەوێت... كەمی ڤیتامینێك كاریگەرییەكی مەترسیدار جێدەهێڵێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی کەسێک کوژرا

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیای ئێستای وت، لە رووداوێکدا کەسێک کوژراوە و تەرمەکەی لە ئێستادا…
Total
0
Share