قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق كۆبووەوە و رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم ئامادەیە کارئاسانی بکات بۆ کۆمپانیاکانی ئیسپانیا لە بوارەكانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا بكات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە پێدرۆ مارتینێز، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و تیایدا گفتوگۆکرا لەبارەی پڕۆژەیەک کە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئیسپانیا لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە لە هەردوو کەرتەکەدا لە کوردستان. پێشتر هەردوو پەرلەمانتار دیلان غەفور و غەریب ئەحمەد كە ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون، لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئیسپانیا، وەزارەتی کشتوکاڵ و دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم کاریان لەسەر چۆنییەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کردوە.

جێگری سەرۆک وەزیران پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژەکە دەربڕی و رایگەیاند، حکومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو جۆرە کارئاسانییەک بکات بۆ کۆمپانیاکانی ئیسپانیا کە دەیانەوێت لە هەردوو بواری کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا لە کوردستان وەبەرهێنان بکەن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا ئیسپانیا راوێژکاری تایبەت بە بواری گەشتوگوزار بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دابینبکات تا لە نزیکەوە هاوکاری حکومەتی هەرێم بکەن بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار بە تایبەتیش کە لە ئێستادا چەندین پڕۆژەی گەشتیاری لە قۆناغی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندندان و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بزووتنەوەی گۆڕان: كەمینەیەكی تەوریسچین، گوایە كۆنفرانس لە گردی زەرگەتە دەبەستن

بزووتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “چەند كەسێك بەیاننامەیەكیان بەناوی جڤاتی نیشتمانییەوە بڵاوكردووەتەوە كە كەمینەیەكی تەوریسچین، گوایە كۆنفرانس…
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: داوا لە مامۆستایان دەکەین لە ئەمڕۆوە دەرگای قوتابخانەکان بکەنەوە

بەڕێوبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت، ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە بەردەوامیدان بە بایکۆت لەلایەن مامۆستایانەوە…
Total
0
Share