لە عێراق دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی خانەنشینان و كرێكارانی بیمەكراو دەكرێت.

هەر لەو بارەیەوە خلود حەیران بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی خانەنشینان و دەستەبەری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان سەرجەم رێكارەكانی پەیوەست بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و كرێكارانی بیمەكراو بەر لە كۆتاییهاتنی ساڵی دارایی تەواو كراوە و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت و لەگەڵ مووچەكەشدا بڕی 50 هەزار دینار پاداشتیان پێدەدرێت.

هاوكات، هەر ئەمڕۆ میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، كە لە هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 11ی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دابەشدەكرێت.

بابەتی پێشتر

ئیلۆن مەسك: گەر كەسێكی "گەمژە" بدۆزمەوە وازدەهێنم

بابەتی دواتر

ژووری جلگۆڕینەکانی فەرەنسا ژەهراوی بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share