لە 2021دا گەورەکان نرخیان کەمیکردووە و لاوان نرخیان فڕیوە

ساڵی 2021 لەڕووی داراییەوە بۆ ئەستێرە ناودارەکانی بواری تۆپی پێ یەکێکبووە لە خراپترین ساڵەکان، لە بەرامبەردا لاوان لە یانەکانی ئەوروپا نرخیان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

بەپێی داتاکانی ترانسفێر مارکت، مێسی و و سادیۆ مانێ لەسەروبەندی ڕیزبەندیی ئەو یاریزانانەوەن کە نرخیان زۆر کەمیکردووە، لە بەرامبەردا ئێرلینگ هالاند و پێدری لە یانەکانی بوروسیا دۆرتمۆند و بەرشلۆنە زۆرترین ڕێژە زیادیکردووە.

نرخی ئێستای یاریزانان و ڕێژەی كەمبوونەوەی نرخەكانیان بەمشێوەیەیە:

  1. سادیۆ مانێ (80 ملیۆن یورۆ – 40 ملیۆن کەمیکردووە)
  2. لیۆنێل مێسی (60 ملیۆن – 40 ملیۆن کەمیکردووە)
  3. فیلیپی کۆتینیۆ (20 ملیۆن – 40 ملیۆن کەمیکردووە)
  4. نێیمار دا سیلڤا (90 ملیۆن – 38 ملیۆن کەمیکردووە)
  5. سائول نیگوێز (35 ملیۆن – 35 ملیۆن کەمیکردووە)
  6. ئیدین هازارد (25 ملیۆن – 35 ملیۆن کەمیکردووە)
  7. ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ (38 ملیۆن – 34 ملیۆن کەمیکردووە)
  8. کلیمۆنت لینگلێت (18 ملیۆن – 32 ملیۆن کەمیکردووە)
  9. میرالیم پیانیچ (18 ملیۆن – 32 ملیۆن کەمیکردووە)
  10. کیڤن دی برۆین (90 ملیۆن – 30 ملیۆن کەمیکردووە)

ئەو یاریزانانەی نرخیان زۆرترین ڕێژە زیادیکردووە:

  1. ئێرلینگ هالاند (150 ملیۆن یورۆ – 50 ملیۆن زیادیکردووە)
  2. پێدری (80 ملیۆن – 50 ملیۆن زیادیکردووە)
  3. جود بیلینگهام (75 ملیۆن – 48 ملیۆن زیادیکردووە)
  4. فلۆریان ڤێرتز (70 ملیۆن – 46 ملیۆن زیادیکردووە)
  5. جەمال موسیالا (55 ملیۆن – 45 ملیۆن زیادیکردووە)
  6. ئیمیڵی سمیز ڕۆی (38 ملیۆن – 35.3 ملیۆن زیادیکردووە)
  7. مارکۆس یۆرێنتی (80 ملیۆن – 35 ملیۆن زیادیکردووە)
  8. دوسان ڤلاهۆڤیچ (50 ملیۆن – 30 ملیۆن زیادیکردووە)
  9. جاک گریلیش (80 ملیۆن – 30 ملیۆن زیادیکردووە)
  10. مەیسن ماونت (75 ملیۆن – 30 ملیۆن زیادیکردووە)
بابەتی پێشتر

ئیتۆ دەیەوێت گەوهەرەکەی دۆرتمۆند لە چنگی ئەڵمانیا دەربکات

بابەتی دواتر

لاپۆرتا هالاند ناکڕێت و لە ڕیاڵ مەدریدی تێکدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاتی بەشداریی کلاسیکۆ دەکات؟

ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی نەشتەرگەری بۆ پێیەکانی ناکات و بڕیاریداوە بەشداریی کلاسیکۆی گەڕانەوەی خولی ئیسپانیا بکات.…
زیاتر ببینە

لیڤەرپوڵ شکستی بۆ بردنەوە گۆڕی

لە هەفتەى پێنجەمی خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ لەدەرەوەى یاریگاى خۆی ڕووبەڕووی ۆڵڤەرهامپتۆن بووەوە. ۆڵڤەرهامپتۆن گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام دواتر…
Total
0
Share