بەهۆی هێرشەکەی ڕوسیاوە خوولی ئۆکرانیا ڕاگیرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکرانیا بڕیاریدا، بەهۆی هێرشەکانی ڕوسیاوە خولی ناوخۆی تۆپی پێی وڵاتەکە ڕابگرێت.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی هێرشە سەربازییەکانی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکرانیا ناچاربووە بۆ ماوەی 30 ڕۆژ (مانگێک) چالاکییەکانی ڕابگرێت، جگە لەوەش بوارەکانی دیکەی وەرزش لە ئۆکرانیا بەتەواوی پەکخراون.

بڕیاربوو سبەینێ هەینی، ڕێکەوتی 25ی شوبات چالاکییەکانی خولی ئۆکرانیا دەستپێبکەنەوە، بەڵام بەهۆی لەشکرکێشی ڕوسیا بۆسەر وڵاتەکە و لەپێناو پاراستنی گیانی یاریزانان، ناچاربوون بڕیاری ڕاگرتنی بدەن.

ئەو جەنگەی لەبەردەرگای ئۆکرانیایە، کاریگەریی لەسەر ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی ئۆکرانیا دەبێت لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، بڕیارە مانگی داهاتوو یارییەکی گرنگ بەرامبەر هەڵبژاردەی سکۆتلەندا ئەنجامبدەن.

بابەتی پێشتر

چین هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشەكەی ڕوسیا دەردەبڕێت

بابەتی دواتر

ڕامۆس پزیشکەکانی پاریس سان جێرمانی تۆمەتبارکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە چاڤی دەرناکات

ئیدارەى یانەى بەرشلۆنە لەسەر داهاتووی چاڤی ڕاهێنەر کۆبونەوەى ئەنجامدا و لەکۆتاییدا متمانەیان پێبەخشییەوە. دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەى بەرشلۆنە…
زیاتر ببینە

کلۆپ بۆ نونێز: منداڵیت، ببە بە پیاو

یۆرگن کلۆپ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ بەشێوەیەکی گاڵتەئامێز داوا لە داروین نونێزی هێرشبەری ئۆرۆگوایی دەکات برەو بەتوانا کۆمەڵایەتییەکانی بدات.…
Total
0
Share