ئاگادارییەك لە هاتوچۆوە بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، شۆفێران لە گۆڕانكارییەك ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، “هیچ کەسێک تووشی سزادان نابێت”.

لە ئاگادارینامەیەكدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، “سەرجەم هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە لەوەی لە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 2022/12/22 راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە فەرمانگەی هاتوچۆی هەولێر بە گشت بەش و هۆبەکانییەوە رادەگیرێت”.

بەپێی ئاگادارینامەكەی هاتوچۆی هەولێر، راگرتنی دەوام تا رۆژی 2023/1/2 دەبێت و بەهۆی تەواوبوونی ساڵی ژمێریارییەوەیە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەو ماوەیەدا سەردانیان نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر راشیگەیاندووە، هەر بابەتێک لەو ماوەی راگرتنەدا بەسەربچێت وەکو ساڵیانە و مۆڵەت و ماوەی تۆمارکردن، لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام بۆیان قەرەبوودەکرێتەوە و هیچ کەسێک تووشی سزادان نابێت.

بابەتی پێشتر

سیاسییەکی ئەمریکی: پێویستە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا هەڵبوەشێتەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: سبەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share