مەزڵوم كۆبانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: سوپاس بۆ پشتیوانیتان

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە دوای سەردانی سەرۆكی یەكێتی بۆ رۆژئاوای كوردستان رایدەگەیەنێت، “شانازی دەكەین بەم هاوبەشییەوە و كاردەكەین بۆ فراوانكردنی.. سوپاس بۆ پشتیوانیتان”.

مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە لە تویتێكیدا بڵاویكردووەتەوە و نووسیویەتی، “پێشوازیمان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جەنەڕاڵ ماسیۆ ماكفرلین، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش كرد”.

راشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا “باس لە پێشخستنی هەوڵەكانمان دژ بە تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری ناوچەكەكران”.

لە پەیامەكەی مەزڵوم كۆبانيدا هاتووە، “شانازی دەكەین بەم هاوبەشییەوە و كاردەكەین بۆ فراوانكردنی.. سوپاس بۆ پشتیوانیتان”.

بابەتی پێشتر

لوتكەی دەریای مردوو: سازان لەسەر پاڵپشتیی عێراق و دەستوەرنەدان لە كاروبارەكانی

بابەتی دواتر

هەولێر.. كەسێك بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر و هەوڵی دزیكردن دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک کۆمار: داوا لە هەموو لایەنەکانی هەرێم دەکەم بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دابنیشن و گفتوگۆبکەن

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، تیایدا رایگەیاند، پیرۆزبایی لە گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share