شەپۆلێكی كورتمەودای باران چەند ناوچەیەكی هەرێم و بەشێك لە ناوچە كوردستانییەكان دەگرێتەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کاریگەریی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریای سوور و کەنداوى عەرەبی کاردەکاتەسەر بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى عێراق، پاشان درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و باشوورى پارێزگاى سلێمانى.
دەشڵێت، لە کاتەکانى ئێوارەى رۆژى پێنجشەممە، بەهۆى ئەم کاریگەرییە بارانبارین روو لە بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجە و بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى پارێزگاى سلێمانى دەکات بەشێوەى نمەباران، هەندێ جار بارانى مامناوەند لە ناوچەى جیاجیا دەبارێت.
هەر بەپێی پێشبینییەكان، بارانبارین لە سنوورى قەزاى خانەقین و مەندەلى و دەوروبەرى زیاتر دەبێت، هەندێ جار هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت.
کاریگەرى ئەم شەپۆلە کورتمەودایە لە هەمان رۆژدا کۆتایى دێت، وەك ئەوەی كەشناسی ئاماژەی پێداوە.
لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی عێراق بڵاویكردەوە، رۆژی چوارشەممە لە هەرێمی كوردستان و هەندێك ناوچەی باكوور بارانی پچڕپچڕ دەبارێت و لە ناوچەكانی خۆرهەڵات هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت، هاوكاتی ئەوەش پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.
پێشبینیكردووە رۆژی هەینی ئاسمانی هەرێم هەوربێت و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور بارانببارێت، بەڵام رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت و هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و كەش زیاتر سارددەبێت.