دوو كەس بە تۆمەتی بڕینەوەی دار دەستگیركران

بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سیتەك دوو سەرپێچیكاری بە مەبەستی بڕینەوەی دار دەستگیركرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە ئەمڕۆ سێشەممە، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بە هاوبەشی ئاسایشی سیتەك بە مەبەستی ڕێگریكردن لە دیاردەی سەرپێچیكردن دەرچوون، بۆ سنووری گوندی ( هەرمن ) لە ناحیەی سیتەك، دوای گەڕان و پشكنینی سنوورەكە دوو سەرپێچیكار دەستگیركران.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو دوو تۆمەتبارە هەستابوون بە بڕینی داری سروشتی و تەختكردن و پاككردنەوەی سێ دۆنم زەوی بە مەبەستی بازرگانیكردن لە پێناو بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان، هاوكات دەستیشگیرا بەسەر مووشارێكی داربڕیندا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share