بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان ئاشکرایدەکات، لە سێ ڕۆژی جەژندا نزیکەی 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سەیرانگەی دووکان و بەراورد بە جەژن و بۆنەکانی پێشوو، ئەم ڕێژەیە زیاترە.
ڕێژین ڕەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، بەگوێرەی ئامارەکان، ڕێژەی گەشتیاران بۆ سەیرانگەی دووکان لە سێ ڕۆژی جەژندا، نزیکدەبێتەوە لە 100 هەزار گەشتیار.
ئەوەشی خستەڕوو، بەراورد بە جەژن و بۆنەکانی پێشوو، ئەم ڕێژەیە زیاترە، چونکە جەژنی نەورۆز و ڕەمەزان پێکەوە بوون، هەروەها کەشوهەوا و دۆخی ناوچەکە لەبارنەبوو تا ڕێژەیەکی زۆری گەشتیار ڕوو لە ناوچەکانمان بکەن.