مانچینی بەکێشەوە ئیتاڵیای جێهێشت

ڕۆبەرتۆ مانچینی دەستی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەى ئیتاڵیا کێشایەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە مانچینی بەهۆی کێشەى لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

ئەوەش پاش ئەوەى یەکێتییەکە دەستکاری دەستەى هونەری هەڵبژاردەکانی لاوان و تازە پێگەیشتوانی کردووە.

جگە لەوەى داواى گۆڕانکاری لە پێکهاتەى هەڵبژاردەى یەکەم کردووە و ویستوشیەتی کاپتن بگۆڕدرێت.

مانچینی ڕاهێنەریش پێی خۆش نەبوە کە دەست وەربدەنە کارەکانییەوە و دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

بابەتی پێشتر

عێراق ئاڵای مۆر "بنەوشەیی" هەڵدەکات<br>دەزانیت مەترسییەکانی هەڵکردنی ئەو ئاڵایە چیە؟

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share