داواکاری گشتی بۆ میدیاکان: چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو بە تاوان ئەژماردەکرێت

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی

داواکاری گشتیی هەرێم هۆشداری دەداتە دەزگاکانی راگەیاندن و ئاشکرایدەکات، چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو بە تاوان هەژماردەکرێت.

داواکاری گشتیی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “لەکاتی رووماڵکردنی رووداوە نەخوازراوەکان و بەتایبەتی تاوانی کوشتن، لە کاتێکدا دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوەن، پابەندی یاسا و رێنماییەکان بن و رەچاوی ئیتیک و کاری میدیایی بکەن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو، بە تاوان ئەژمار دەکرێت، کاریگەریی لەسەر ئاڕاستەی رای گشتی دەبێت و دەبێتە هۆی نەمانی متمانەی هاووڵاتییان بە دادگا و دامودەزگاکانی حکومەت”.

بابەتی پێشتر

فەرەنسا یەکەمە.. (10) پڕفرۆشترین درێس لە مۆندیالی 2022

بابەتی دواتر

سەرەڕای ناسناوی مۆندیال، ئەرجەنتین نابێتە یەکەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share