ئەمڕۆ داهاتی نانەوتیی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 12 ملیار دینار بووە. پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، داھاتی ھەولێر و دھۆک دوو ھێندە و نیوی سلێمانییە.
عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، “داھاتی ئەمڕۆی نانەوتیی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینارە، بەپێی ئەم داھاتە دەبێت بووژانەوەی باش رووبدات و جگە لە نەوت، داھاتی ناوخۆش زۆر زۆرە”.
ئەو پەرلەمانتارە جەختدەكاتەوە كە “بە کۆنتڕۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و بەکارھێنانی زەوی وەک سەرچاوەی داھات بۆ حکومەت نەک حیزب و بەرپرس، ئەم داھاتانە زیاتر دەبن”.