پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی کوشتن راگەیاند

هێزێكی پۆلیسی 104 لە هەرێمی كوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی کوشتن لە ناحیەی دارەتوو راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “لەدرێژەی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ حەساری‌ سەر بە بەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق تۆمەتبارێكی تری داواكراویان بەناوی ( ف ، ب ، أ  ) دەستگیركرد كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هەولێر- بنكەی‌ پۆلیسی‌ دارەتوو داواكراو بووە و فەرمانی‌ دەستگیركردنی‌ بۆ دەرچووە بە تۆمەتی كوشتن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پێشتر و لەسەر هەمان دۆسیە تۆمەتبارێكی تر لەلایەن بنكەی ناوبراوەوە دەستگیركرا كە لە ئێستادا هەردووكیان بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ڕووداوەكەی ڕانیەوە: ھەموو ئەو تۆمەتبارانە ‏دەستگیردەكرێن كە ‏پەیوەستن بە ڕووداوەكەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، موراد کانی کوردەیی داواكراو بووە و لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركی دەستگیركردنیدا لەلایەن هێزێكی فەرمییەوە،…
Total
0
Share