داواكراوە سەدان ملیار دینار بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق تەرخان بكرێت

بەگوێرەی ئەو پرۆژەیاسایەی چووەتە پەرلەمانی عێراق و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، داوای 329 ملیار دینار كراوە بۆ “خەرجییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ساڵەكانی 2020 و 2021”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی كانونی یەكەم، بڕیارە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، كارنامەی دانیشتنەكەش كە وێنەیەكی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە لە 10 بڕگە پێكدێت، خوێندنەوەی دووەم بۆ چوار پرۆژەیاسا دەكرێت و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ دوو پرۆژەیاسا دەكرێت لەگەڵ دەنگدان بۆ سێ پرۆژەیاسا.

لەنێو ئەو پرۆژەیاسایانەی خوێندنەوەی دووەمیان بۆ دەكرێت، پرۆژەیاسای “تەرخانكردنی پارە بۆ خەرجییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران” هەیە.

بەگوێرەی ئەو پرۆژەیاسایە كە لیژنەی دارایی و یاسایی پەرلەمان ئامادەی كردووە و وێنەیەكی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، داوا كراوە بڕی 329 ملیار دینار بۆ “خەرجییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ساڵەكانی 2020 و 2021” تەرخان بكرێت.

بۆ تەرخانكردنی پارەكەش لەنێو ئەو پرۆژەیاسایەدا، داواكراوە “بڕی 133 ملیار و 300 ملیۆن دینار لە پارەی كاشی خولاوی ساڵی 2019ەوە بخرێتە سەر حسابی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، بۆ دابینكردنی بڕەكەی دیكەش كە 195 ملیار و 700 ملیۆن دینارە دەسەڵات بدرێت بە وەزیری دارایی بۆ ئەوەی لەرێی قەرزی ناوخۆیی و دەرەكییەوە دابینی بكات”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دەستبەسەر 21 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

بابەتی دواتر

ماڵدینی: میلان خەو دەبینێت و نامانەوێت لەم خەونبینیە ڕاپەڕین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوردەكردنی مریشك قەدەغەكرا

وەزارەتی كشتوكاڵ، هاوردەكردنی مریشكی راگرت و هۆكارەكەی ئاشكرادەكات. محەمەد خوزاعی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەڵێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای…
Total
0
Share