خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمشەو، چوارشەممە گەڕی شەشەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەردەوامدەبێت و چەندین یاریی چارەنوسساز ئەنجامدەدرێن.

لە کۆمەڵەی دووەم، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرانبەر بوروسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی و ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەرانبەر شاختاری ئۆکرانی یاریدەکەن، هەریەک لە یانەکانی گلادباخ و ڕیاڵ و ئینتەر ئەگەری سەرکەوتنیان هەیە و بردنەوە تاکە ڕێگەیە بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان، بە پێچەوانەوە لە گەیشتن بە قۆناغی 16 شکستدەهێنن.

لەم لینکەوە زانیاری زیاتر لەبارەی کۆمەڵەی دووەمی چامپیۆنزلیگ بخوێنەرەوە…

لە کۆمەڵەی یەکەم یانەی ڕێدبول سالزبۆرگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەکات، لەم کۆمەڵەیەدا بایرن میونشن پلەی یەکەمی مسۆگەرکردووە و جەمسەرەکانی ئەتلەتی و سالزبۆرگ کێبڕکێی بلیتی دووەمی گروپەکەیان دەکەن.

بەهەمان شێوە لە کۆمەڵەی چوارەم یانەکانی ئەیاکس ئەمستەردام و ئاتالانتا بێرگامۆ ڕوبەڕودەبنەوە، براوەیان هاوشانی یانەی لیڤەرپوڵ سەرکەوتن بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەردەکات.

لە کۆمەڵەی سێیەم یانەکانی مانچستەر سیتی و پۆرتۆ سەرکەتونیان بۆ قۆناغی 16 یەکلاییکردووەتەوە، ئەنجامەکانی ئەم کۆمەڵەیە هیچ کاریگەرییەک دروستناکات.

ئەیاکس ئەمستەردام – ئاتالانتا بێرگامۆ (8:55)

میتیلاند – لیڤەرپوڵ (8:55)

بایرن میونشن – لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ (11:00)

ڕێدبول سالزبۆرگ – ئەتلەتیکۆ مەدرید (11:00)

ڕیاڵ مەدرید – بوروسیا مونشنگلادباخ (11:00)

ئینتەرمیلان – شاختار دۆنستیک (11:00)

مانچستەر سیتی – مارسیلیا (11:00)

ئۆڵۆمپیاکۆس – پۆرتۆ (11:00)

بابەتی پێشتر

داعش دوو بیرە نەوتی لە کەرکوک تەقاندەوە

بابەتی دواتر

عێراق و چین ئامادەكاری بۆ واژووكردنی گرێبەستێكی نەوتیی 'دەگمەن' دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share