کەین بۆ ئیدارەی تۆتنهام: ئێستا ئامادەم

لە ئێستادا هاری کەین دڵخۆشە و ئامادەیە گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵ یانەی تۆتنهام واژۆ بکات.

هاوینی ڕابردوو هاری کەین لەپێناو پەیوەندیکردن بە یانەی مانچستەر سیتی فشاری خستە سەر یانەی تۆتنهام بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام بەڕێوەبەرانی “سپێرز” ڕێگرییان لێکرد.

بەپێی زانیارییەکانی “ئیڤینگ ستاندارد، کەین ئێستا دڵخۆشە بە بەرەوپێشچوونی تۆتنهام لە ژێر دەستی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، پێی وایە ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە دەتوانێت خەونەکانی بەدیبهێنێت بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی خولی نایابی ئینگلتەرا.

هێرشبەرەکەی ئینگلتەرا هێشتا گرێبەستەکەی دوو وەرزی ماوە بۆ کۆتاییهاتن، بەڵام ئەگەر هەیە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات.

کەین تەنها مەرجی ئەوە بووە، لە بازاڕی گواستنەوەکاندا ئیدارەی “کەڵەشێرە ڕوومییەکان” پاڵپشتی کۆنتی بکەن و کوالێتی پێکهاتەی یانە بەرزتر بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ سێ خاڵی له‌ده‌ستدا و له‌گه‌ڵ چێڵسی هاوتابووه‌وه‌

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 20ی خولی نایابی ئینگلیزی ڕووبه‌ڕووی لیسته‌ر سیتی بووه‌وه‌ و دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد. ئەمڕۆ…
Total
0
Share