لە راپرسییەكدا كە خوودی ئیلۆن مەسك ئەنجامیدەدات، زۆرینەی بەشداربووان داوادەكەن ناوبراو دەستبەرداری پۆستی بەڕێوەبردنی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە ببێت.
ئیلۆن مەسك لە تویتەر راپرسییەكەی راگەیاندووە و نووسیویەتی، “واز لە پۆستی بەڕێوەبەری تویتەر بهێنم؟، من پابەندی ئەنجامی ئەم راپرسییە دەبم”.
لە وەڵامدا، بەشداربووانی راپرسییەكە لە بەكارهێنەرانی تویتەر، بە ئاراستەی وازهێنانی مەسك لە پۆستەكەی دەنگیان داوە و 57%ـی راپرسییەكە لەگەڵ ئەوەدان ئیلۆن مەسك لە پۆستی بەڕێوەبەری تویتەر نەمێنێت، لە بەرامبەردا 43%ـی بەشداربووانی راپرسییەكە دەنگیان داوە بە مانەوەی ناوبراو لە پۆستەكەیدا.
بەپێی ئەنجامی كۆتایی راپرسییەكە، 17 ملیۆن و 502 هەزار و 391 كەس بەشدارییان كردووە، بەڵام دیارنییە دوا بڕیاری ئیلۆن مەسك چی دەبێت؟.