دادگای باڵای لەندەن لەبارەی ناردنی پەنابەران بۆ رواندا بڕیاریدا

دادگای باڵای لەندەن رایگەیاند، بڕیاری حکومەتی بەریتانیا بۆ ناردنی پەنابەران بۆ رەواندا یاساییە.

ئەمڕۆ دووشەممە دادگای باڵای لەندەن لەبارەی یاساییبوونی بڕیاری ناردنی پەنابەران بۆ رواندا کۆبووەوە و رایگەیاند، ناردنی پەنابەران بۆ ئەو وڵاتە یاساییە.

ئەمە لە کاتێکدایە لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەریەکە لە بەریتانیا و رواندا رێککەوتنێکیان، بۆ ناردنی کۆچبەرانی ناسایی بەریتانیا بۆ ئەو وڵاتە واژۆکردووە.

هاوکات پێشتر بۆریس جۆنس سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا رایگەیاندبوو، دەیان کۆچبەر کە مافی پەنابەرێتیان لەو وڵاتەدا نییە ئاگادارکراونەتەوە رەوانەی رواندا بکرێن، هاوکات لەناو ئەو پەنابەرانەی کە بڕیارەکەیان بۆ دەرچووبوو ژمارەیەکی کورد و سوری و ئەفریقیش هەبوون، بەڵام بڕیارەکە تا ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە چین تەشەنەیسەندەوە.. چی دەگوزەرێت؟

بابەتی دواتر

بەكارهێنەرانی تویتەر ئیلۆن مەسك لە پۆستی بەڕێوەبەر لادەبەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share