كۆرۆنا لە چین تەشەنەیسەندەوە.. چی دەگوزەرێت؟

رێكارەكانی حكومەتی چین بۆ بەرتەسككردنەوەی رووبەری بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، رێگرنەبوون لە تەشەنەسەندنەوەی پەتاكە لەو وڵاتەدا، ژمارەی تووشبووان زیادیكردووە و ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد.

تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێردا، هەزاران حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە چین تۆماركراون، پەتاكە لە باكووری وڵاتەوە تا باشوور بڵاوبووەتەوە.

لە پەكینی پایتەخت كە ژمارەی دانیشتووانەكەی 22 ملیۆن كەسن، گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بە توندی بڵاوبووەتەوە و بەپێی میدیای چینی، كوورەكانی سووتاندنی تەرم و نەخۆشخانەكان بێوچان كاردەكەن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ تەرمی قوربانییانی كۆرۆنادا.

هەر لە ئاسیا، پەتای كۆرۆنا لە مالیزیا تەشەنەیسەندووە و نزیكەی 900 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێردا تۆماركراون و شەش كەس مردوون، بەوەش تا ئێستا پێنج ملیۆن و 17 هەزار و 863 كەس لە مالیزیا تووشی كۆرۆنا بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەترسیی دزەکردنی هەیە
تەندروستیی جیهانی داوا لە ئۆکرانیا دەکات میکرۆبە مەترسیدارەکان لە تاقیگەکاندا ‏لەناوببات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاریی زۆر بەهێزی ئۆکرانیا دەکات بە لەناوبردنی ئەو میکرۆبانەی زۆر مەترسیدارن و هۆکاری نەخۆشین لە…
Total
0
Share