ئێران سێ مانگی دەستکردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بۆ یەکەم جار بە سەرکەوتووی ئێران توانیویەتی سێ مانگی دەستکرد بنێرێتە بۆشایی ئاسمان لە رێگەی موشەکی هەڵگری مانگی دەستکردنی سیمۆرگەوە.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئێران سێ مانگی دەستکردنی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە، ناوی مانگە دەستکردەکان (مەدهە و کەیهان2 و هاتەف1)ن.

بە گوێرەی بڵاوکراوەکان مانگە دەستکردەکان یەکێکیان 32 کیلۆگرامە کێشەکەی و ئەوانی دیکە یەکی 10 کیلۆگرام دەبن و نزیکەی 450 کیلۆمەتر دوور لە زەوی جێگیردەبن.

دوو مانگی دەستکردە بچوکەکە بۆ مەبەستی تۆڕەکانی پەیوەندی و چاودێری کاردەکەن و مانگی دەستکردنی مەهدە بەمەبەستی توێژینەوە نێردراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پەیوەندییان بە بەرنامەی موشەکی بالیستیکی ئێرانەوە هەیە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوودا کۆتایی هات.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: نوێنەرایەتیی هەرێم لە ئەمریکا رۆڵی بەهێزی لە رزگارکردنی عێراقدا هەبوو

بابەتی دواتر

بە رەزامەندی باڵێكی پارتی لاهور جەنگی حزبێك پێكدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share