مالكی: ناردنی 400 ملیارەكە بۆ كوردستان نایاساییە

ناڕەزایی دژی ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان لە بەغدادەوە سەریهەڵداوە و ژمارەیەك پەرلەمانتار دژین.

رائید مالكی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، ناردنی 400 ملیار دینار بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە عورفی سیاسیی هەڵەی باو دەكرێت و تەواو لە یاسا و دەستوورەوە دوورە.

بەپێی وتەی مالكی، ناردنی ئەو پارەیە پشتبەست نییە بە هیچ دەقێكی یاسایی، “چونكە ماوەی دوو ساڵە عێراق بودجەی نییە، بۆیە هیچ دەقێك نییە رێگە بە ناردنی پارەكە بدات”.

ئەو پەرلەمانتارە هاوشێوەی ژمارەیەك پەرلەمانتاری تری عێراق رایگەیاندووە، “یاسای بودجەی 2020 باس لە ناردنی پارە ناكات، بەڵكو هەرێمی پابەندكردووە داهاتی نەوت رادەستی بەغداد بكات و ئەو پرسە یەكلابكرێتەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم هیچ داهاتێكی رادەستنەكردووە”.

بابەتی پێشتر

کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سلێمانی زیادکران

بابەتی دواتر

400 ژن كە تیرۆریستان رفاندوویانن بێسەروشوێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د.نەرمین مەعروف: دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە ئاسان نییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە لەرووی پراکتیکییەوە ئاسان نییە. د. نەرمین…
زیاتر ببینە

یەكێتی و پارتی لەبارەی پۆستەكانەوە لێكتێگەیشتنیان هەیە
ئەندامێكی شاندە هاوبەشەكە: پێكهێنانی حكومەت دوادەكەوێت

ئەندامێكی شاندە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی پێشبینی دەكات پێكهێنانی حكومەتی ‏داهاتووی عێراق دوابكەوێت، دەشڵێت، یەكێتی و پارتی لەبارەی…
Total
0
Share