د.نەرمین مەعروف: دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە ئاسان نییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە لەرووی پراکتیکییەوە ئاسان نییە.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لە بەغدادەوە لەرووی پراکتیکییەوە ئاسان نییە، چونکە لە راستیدا ژمارەی میلاکاتی فەرمانبەرانی هەرێم پشتڕاستنەکراوەتەوە و هەرێم و بەغداد لەسەر ژمارەیان کۆک نین و ساڵانێکی زۆرە حکومەتی عێراق واژووی لەسەرنەکردووە”.

باسیلەوەشکرد، “هەر فەرمانبەرێک تەنها فەرمانگەکەی دەتوانێت چاودێری دەوامکردن و پلەبەرزکردنەوە و سەرمووچە و دەرماڵەکانی بکات،ئەمەش مانگانە پێویستی بەپێداچوونەوە و وردبینییە ،بۆیە کارێکی ئاسان نییە بەو خێراییە بەغداد راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەران دابەشبکات کاری زۆرتری دەوێت”.

د. نەرمین ئاشکراشیکرد، ئەمەی ئێمە کردوومانە هەوڵێكە بۆ ئەوەی تیشک بخرێتە سەر بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و لایەنە عێراقییەکان ئاگاداربکرێنەوە کە ئەم بابەتە پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە، هاوسۆزی فراکسیۆنە عەرەبییەکان بۆ چارەسەرکردنی بەخێرایی بەدەستبهێنین.

 

 

بابەتی پێشتر

وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای کۆچبەران رێککەوتن

بابەتی دواتر

رێکاری یاسایی بەرامبەر پەرلەمانتارێکی پارتی دەگیرێتە بەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەواڵی پەسەندكردنی سزای چالاكوانانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە ڕەتدەكرێتەوە

پارێزەرێكی دۆسیەی ڕۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینان ڕەتیدەكاتەوە، سزادانی پێنج چالاكوانەكە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بڕیاری كۆتایی لەسەر درابێت. بەشدار…
Total
0
Share