مێسی وازناهێنێت

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ڕەتیکردەوە واز لە یاریی نێودەوڵەتی بهێنێت و ئاماژەى بەوەدا کە دەیەوێت وەک پاڵەوان لەگەڵ ئەرجەنتین دەربکەوێت.

مێسی پێیوایە بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیال دیاری خودا بووە کە پێی بەخشیوە.

سوپاسی هاوڕێکانیشی کرد کە پشتگیریان کردووە بۆ ئەوەى لەبەدەستهێنانی خەونەکەیدا سەرکەوتوو بێت.

لێدوانەکانی لیۆ مێسی (ئەفسانەی ئەرجەنتین):

🗣 “سوپاسی پەروەردگار دەکەم بۆ هەموو ئەوەی بەدەستمهێنا.”

🗣 “ئەم ناسناوە تایبەت بوو، ئەوەبوو کە هەوڵم بۆ دەدا، بۆ گەیشتن پێی ئازاری زۆرمان چەشت.”

🗣 “پێویست بوو ببینە پاڵەوانی جیهان، سەرباری ئاستەنگییەکان ئەو کارەمان کرد.”

🗣 “کاتی تەواومان هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاندەرانمان ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕین.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی و ئاتالانتا براوه‌ی هه‌فته‌ی حه‌وته‌م و لووتکه‌ی کالچیۆ بوون

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی له‌ میلانی برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی…
Total
0
Share