دیبالا و ئەگوێرۆ لە سێ یارییەكەی ئەرجەنتین دوورخرانەوە

لیۆنێل سكالۆنی-ی ڕاهێنەری ئەرجەنتین لیستی ناوی یاریزانەكانی بۆ سێ یارییەكەی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022 ئاشكرایكرد و ئەگوێرۆ و دیبالا-ش دوورخراونەتەوە.

بڕیارە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكای لاتین سێ یاری بەرامبەر هەڵبژاردەكانی پاراگوای، ئۆرۆگوای و پیرۆ ئەنجام بدات.

سكالۆنی بۆ ئەو سێ یارییە هەردوو یاریزان ئەگوێرۆ و دیبالای بەهۆی پێكانەوە دوورخستۆتەوە.

لە بەرامبەردا بانگهێشتی فاكوندۆ میدینا-ی یاریزانی لاوی كردووە، كە یەكەمجارە پەیوەندی بە ڕیزەكانی هەڵبژاردەكەوە دەكات.

ڕاهێنەری ئەرجەنتین بۆ هێڵی هێرشبردن هەریەك لە یاریزانان لۆكاس ئالاریۆ، لیۆنێل مێسی، لاوتارۆ مارتینێز، نیكۆلاس گۆنزالێس، ئەنخێل كۆریا، دی ماریا، خواكین كۆریا و خوان ئەلڤارێز-ی بانگهێشت كردووە.

یەكەم یاری 7ی مانگ و دووەم 10ی مانگ و سێیەمیش 14ی مانگ بەڕێوەدەچێت.

بەرازیل بە 24 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندیی گرتووە و ئەرجەنتینیش بە 18 خاڵ لەپلەی دووەمدایە.

بابەتی پێشتر

هالاند بۆ فرۆشتن نییە

بابەتی دواتر

گۆڕان وەڵامێكی توندی عەلی باپیر دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share