بوسکێتس لە ئەمریکاوە بۆندی پێگەیشتووە

یاریزانی ناسراوی یانەی بەرشلۆنە، سێرجیۆ بوسکێتس لە یانەیەکی خولی تۆپی پێی ئەمریکاوە بۆندی پێشکەشکراوە.

ڕۆژنامەی “as”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بوسکێتس لەدەستپێکی وادەی گواستنەوەکانی هاوینەی 2021ــەوە تاوەکو ئێستا لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە لەسەرهێڵە بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی، یاریزانەکە دەیەوێت بەردەوامبێت و بەڕێوەبەرانی بارسا لارییان لە بەردەوامبوونی نییە، بەو مەرجەی هاوشێوەی یاریزانە گەورەکانی دیکە ئامادەبێت بڕێک لە موچەکەی کەمبکرێتەوە.

لەو بارەیەوە فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان ڕایگەیاندووە، کە یانەیەکی گەورەی خولی تۆپی پێی ئەمریکا بۆندی پێشکەشی ناوەندکارە ئیسپانییەکە کردووە، بەڵام ناوبراو بە درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە سەلماندوویەتی هێشتا تواناکانی لەدەستنەداوە، بۆیە بڕیاردراوە تاوەکو دوای مۆندیالی 2022 لە بارسا بەردەوامبێت و لە دوای ئەو وادەیە بیر لە ئەزموونکردنی خولی ئەمریکا بکاتەوە.

بوسکێتس لە 2008ــەوە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە یاریدەکات، 629 یاریکردووە و 15 گۆڵی تۆمارکردووە، هەروەها 43 گۆڵی ڕەخساندووە، نرخی گواستنەوەی لە ئێستادا بۆ نۆ ملیۆن یورۆ دابەزیوە.

بابەتی پێشتر

یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید ترسیان لێنیشتووە

بابەتی دواتر

عێراق پلەی 38ــەمین وڵاتانی جیهانە لە یەدەگی زێڕدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share