قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، زیاتر له دو تۆن و 500 كیلۆگرام هەنگوین، کاکڵە گوێز، خورما، شیلەی گەنمەشامی، ئاوی بەڕاد و رۆنی ئوتومبێل له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوبران.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “، له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و پشكنینه‌كانیان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نییه خراپانه‌ی شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین، زیاتر له دو تۆن و 500 كیلۆگرام هەنگوین، کاکڵە گوێز، خورما، شیلەی گەنمەشامی، ئاوی بەڕاد و رۆنی ئوتومبێل دەستیان بەسەردارگیراوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “سەرجەم ئەو مەوادە خراپبووانە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە دوور لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییان لەناوبراون”.