بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی فەرید ئەسەسەرد کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کرد و رایگەیاند، ئێوە نموونەی بەرزی تێکۆشان و قوربانیدانن لەپێناو کوردستاندا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کرد کە تێیدا هاتووە، ” بۆ کۆچی دوایی خاتوو (ژیان محەمەد)ی هاوسەرتان، پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، کە نموونەی بەرزی تێکۆشان و قوربانیدانن لەپێناو کوردستاندا”.

لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەیدا هاتووە، “لە خوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت”.

بەیانی ئەمڕۆ ژیان محەمەد عەلی هاوژینی فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.

 

بابەتی پێشتر

رووداوێکی تری ئاگرکەوتنەوە بەهۆی غازەوە روویدا

بابەتی دواتر

نەخۆشییە بەکترییەکان دووەم هۆکاری گیانلەدەستدانن لە جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share