پزیشكان بۆ خانمان: ماكیاژ مەكەن مەترسیدارە

پزیشكان لەبارەی ئارایشت و كەرەستەكانی جوانكارییەوە هۆشداری بە ژنان دەدەن و دەڵێن، “ماكیاژكردن مەترسیدارە”.

سووتان، هەستیاری و پەڵە دیارترین ئەو گرفتانەن كە كەرەستەكانی ئارایشتكردن دووچاری پێستیان دەكەن و بەپێی وتەی پزیشكانی بواری پێست و نەخۆشییەكانی، ئەگەرچی بەشێك لەو نیشانە و زیانانە كاتین، لەگەڵ ئەوەدا بەشێكیان كاریگەریی درێژخایەنیان هەیە و زیان بە پێست و چاو دەگەیەنن.

پسپۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بەشێك لە كەرەستەكانی ئارایشت، هەروەها ماكیاژكردنی زۆر، پێستی رووخسار تووشی سووتانەوە و سووربوونەوە و خوران دەكەن و تەنانەت كەسەكە تووشی هەناسەتوندی و قژڕووتانەوە دەبێت.

پزیشكانی پسپۆڕی پێست ئامۆژگاریی خانمان دەكەن پێش بەكارھێنانی هەر كەرەستەیەكی ئارایشتكردن، دڵنیاببنەوە لە باشیی جۆرەكەی و بەسەرنەچوویی ماوەكەی، هەروەها بە هاوبەشی لەگەڵ كەسانی دیكەدا ئەو كەرەستە و پێداویستییانە بەكارنەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سوپاسی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکات لەبەرامبەر ئەرکەکانیان. لە نووسراوێکدا کە دکتۆر سەباح هەورامی…
Total
0
Share