یاریی کۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بردنەوەی بەرامبەر فەرەنسا تۆمارکرد و سێیەم ناسناوی لە مێژوویدا چنییەوە.
ئەمشەو یەکشەممە، لە یاریگای (استاد لوسیل) یاریی کۆتایی مۆندیالی قەتەر لە نێوان هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و فەرەنسا ئەنجامدرا.
یارییەکە لە کاتی یاسایی و کاتە زیادکراوەکاندا (3-3) کۆتاییهات و بە ناچارییەوە پەنا بۆ لێدانە یەکلاکەرەوەکان برا.
گۆڵەکانی ئەرجەنتین لە خولەکەکانی 23 و 36، 110 لەلایەن لیۆنێل مێسی (پەناڵتی- دوو گۆڵ)، ئەنخێل دی ماریا-وە تۆمارکران، گۆڵەکانی “لێس بلوس” لە خولەکەکانی 80 و 81، 117 لەلایەن کیلیان مباپێ-وە تۆمارکران (هاتریک).
سیناریۆکانی ڕووبەڕووبوونەوە مێژووییەکە بەو جۆرە نەبوو، کە چاوەرواندەکرا، بەڵکو مێسی و هاوڕێکانی لەلایەک و لەلایەکی دیکە مباپێ و هاوڕێکانی بە ئاستە بەرزەکەیان جیهانیان سەرسامکرد، توانیان کەشێکی بێوێنە تۆماربکەن.
بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان “ئالبی سێلیستی” بە ئەنجامی (4-2) بردنەوەی تۆمارکرد.
بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەرجەنتین پلەی یەکەمی مۆندیالی قەتەری بەدەستهێنا، کە یەکەمین ناسناوە لە مۆندیالی 1986وە و سێیەمە لە مێژووی ئەرجەنتین-دا.